بۆیەکەمجار

وێنەیەکی خێزانیی عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی بڵاوکرایەوە

وریا فەتاح

بۆ یەکەمین جار، وێنەیەکی خێزانیی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناو زیندانی ئیمرالییەوە بڵاوکرایەوە.

عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بازنەی روها و برازای عەبدوڵا ئۆجەلان، وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە.

وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دیدارە خێزانییەی کە لە رێکەوتی 31ی تشرینی یەکەمی 2025 لە زیندانی دورگەی ئیمرالی ئەنجامدرا.

لە وێنەکەدا عەبدوڵا ئۆجەلان لەگەڵ هەریەک لە فاتیمە ئۆجەلانى خوشکى و عومەر ئۆجەلان، عەلى ئۆجەلان و  و بەرفین ئۆجەلان کە برازاى عەبدوڵا ئۆجەلانن، دەردەکەون.

ئەمە یەکەمین جارە وێنەیەکی خێزانی لەم شێوەیە لە ناو زیندانی ئیمرالییەوە بڵاوبکرێتەوە.