لە مانگێکدا زیاتر لە 130 دیناری چووەتەسەر

لە هەولێر نرخی غازی ئۆتۆمبێل گران بوو

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر نرخی غاز بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 130 دیناری چووەتەسەر.

بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێری 964 لە بەنزینخانەکانی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 10.8.2026 نرخی هەر لیترێک غاز گەیشتووەتە 575 دینار، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو بە 525 دینار و مانگی رابردووش بە 425 دینار بە شۆفێران دەفرۆشرا.

ئەم بەرزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخ لەکاتێکدایە بەشێکی زۆری شۆفێرانی تاکسی و ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان سیستمی غازیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان بەستووە، گرانبوونی لەپڕی نرخەکەش بارگرانیی بۆ دروستکردوون.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح