چوار ملیۆن قەرزارە و نانی کەوتووەتە رۆنەوە
سەرەی دانەوەی قەرزی کارەبا لە کەلار قەرەباڵغە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ لێخۆشبوونی 50%ی قەرزی ھاوبەشانی کارەبا، ھەوڵاتیان رۆژانە دەڕۆنە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای کەلار بۆ دانەوەی قەرزەکانیان و سەرەیەکی دوور و درێژ دروست دەبێت.
مەریوان مەحمود ھاوڵاتییەکی دانیشتووی کەلار بە 964ـی وت، “دوێنێ ھاتم زۆر قەرەباڵغ بوو، ئەمڕۆ دیسان ھاتمەوە لە بەیانیەوە سەرەم گرتووە تا قەرزەکەم بە داشکاندنی 50% دایەوە”.
“دوو پەنجەرە دانراوە بۆ وەرگرتنی پارەکە، ئەمەش هێندەی دیکە ئیشەکەی خاو کردووەتەوە”، مەریوان مەحمود وای وت.
وەک خۆی دەڵێت، بە وەسڵەکانی دایکییەوە چوار ملیۆن دیناری حکومەت قەرزارە، بۆیە بەو بڕیارەی حکومەت نانی کەوتووەتە رۆنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری