وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وردەکارییەکان باس دەکات

ملیۆنێک دینار بدە و بەدڵی خۆت جامی ئۆتۆمبێلەکەت رەش بکە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم بۆ جام رەشکردنی ئۆتۆمبێل روون دەکاتەوە و دەڵێت، نابێ بێ رەزامەندی و رێپێدان ئەو ئیشە بکرێت.

هێمن حەمەدەمین بە 964ـی وت، چەند رێژەیەک بۆ رەشکردن و تاریککردنی جامی ئۆتۆمبێلەکان دیاریکراوە و بۆ لەمەودوا شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی تایبەت دەتوانن بەرێژەی 80٪ زیاتریش جامەکانیان  رەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل نابێ بێ رەزامەندی و رێپدانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ جامی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان رەش بکەن.

بەقسەی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، نابێ بە هیچ شێوەیەک جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل رەش بکرێت و پاس و تەکسییەکانیش بۆیان نییە جامی پشتەوە دەستکاری بکەن و تاریکی بکەن.

هێمن حەمەدەمین وردەکاری زیاتر دەربارەی رێژە و شێوازەکانی جام رەشکردن باس دەکات، گوێ لە ڤیدیۆکە بگرن، هەموو شتێکیان بۆ روون دەبێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری