خەرمان هیرانی: من کوردستانیم و بە قژە سپییەکەم دڵخۆشم
964+
رازاو محەمەد- سلێمانی
خەرمان هیرانی، هونەرمەند بە کارێکی سینەمایی گەڕاوەتەوە سلێمانی و دەشڵێت؛ من کوردستانیم و دڵخۆشم بە قژە سپییەکەی خۆم و بۆیەی ناکەم.
هەرچەند تەندروستی ناجێگیرە، بەڵام دڵی نەشکاندین و لە لێدوانێکی تایبەتدا خەرمان هیرانی بۆ 964 وتی؛ بۆ بەشداریکردن لە بەرهەمهێنانی فیلمێک هاتووەتە سلێمانی و بەمزوانە نمایش دەکرێت، زیاتر کارە هونەرییەکانم لێرە و دواجار من کوردستانیم.
سەبارەت بە پرچە سپییەکەی، کە نزیکەی سێ ساڵە بەو شێوەیە دەردەکەوێت دەڵێت؛ بەو دۆخەی خۆی زۆر مورتاحە و حەز دەکات لەگەڵ تەمەنی خۆیدا بژی و ئەمەش بەشێکە لە تایبەتمەندییەکانی خۆی و زۆر دڵخۆشە و بۆیەی ناکات.
لەبارەی ژیانی لە ئەڵمانیا لەگەڵ کچە تاقانەکەی وتی؛ کچەکەی بۆی وەک گەنجینەیەکە و زۆر خۆشی دەوێت و ژیانی دوو بە دوو لەگەڵیدا بۆ ئەو عەشقە.
خێزان بۆ خەرمان هیرانی زۆر گرنگە و ئاماژە دەکات بەوەی؛ کە بەهۆی پێویستییەکی پزیشکییەوە، لە خێزانەکەیاندا هاوبەشیی گورچیلە کراوە و لە ئێستادا سێ خوشک و برا لە خێزانەکەیان هەریەکەیان بە یەک گورچیلە دەژین و خەرمان هیرانی یەکێکە لەوان.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح