هەواڵەکان؛
بەنزین ژمارەى پێوانەیى شکاند و چێشتخانەیەکیش سفرەی بۆ ژینگەپارێزان رازاندەوە
ژووری هەواڵ
بۆیەکەمجار لە مێژووى حوکمڕانى هەرێمى کوردستان نرخى یەک لیتر بەنزین 2000 دینارى تێپەڕاند و لیترێک سۆپەر گەیشتە 2100 دینار، ئەمەش ژمارەی پێوانەییە و پێشتر شتى وا رووینەداوە.
******
لە ناو کۆمەڵگای کوردەواریدا زۆرن ئەو ژن و کچە بەدڵ و جورئەتانەی کە شانبەشانی پیاو و کەسوکاریان ئیش دەکەن و چۆک بە تەنگ و چەڵەمەکانی ژیاندا دەدەن، میهربان ئیسماعیل یەکێکە لەو ژنانە و سەرەڕای هەبوونی نەخۆشییەکی درێژخایەن، بووەتە خاوەنکاری خۆی و وەک شێرەژنێک رووبەڕووی نەخۆشییەکەی بووەتەوە.
******
کەم رۆژ هەیە شارە حەیاتەکە نەجابەتێک نەنوێنێت و نەبێتە نمونەیەک بۆ جوانى و دەستگیرۆیى و بەهاناوەچوون، ئەوەتا ئەمڕۆش لە کوچەیەکى شارەکە چێشتخانەیەک دەرگای بەڕووى موشتەرییەکانیدا داخست و هیچ خواردنێکى نەفرۆشت، بەڵام خوانێکى رازاوەى پڕ لە خواردن و خواردنەوەى پێشکەش بە ژینگەپارێزانى شار کرد.
******
ئەمڕۆ، ژمارەیەک وەستا و کرێکار لەبەردەم دەستەى وەبەرهێنان گردبوونەوە و کێشەکەیان ئەوەیە لەلایەن خاوەن پڕۆژەیەکى شارى هەولێرەوە حەقیان خوراوە و کرێى ئەو ماوەیەى ئیشیان بۆ کردووە پێى نەداون.