"عەیبە ناوی بێنی"
عەلی ئەحمەدی هونەرمەند گلەیی لە دۆخی هونەر لە هەولێر هەیە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
عەلی ئەحمەد یەكێكە لە ئەكتەرە ناسراوەكانی ناو دراما و فیلمی کوردی و باسی جموجۆلی هونەری دەكات لە شاری سلێمانی و دهۆك و گلەیی هەیە لە دۆخی هونەر لە هەولێر.
هونەرمەند عەلی ئەحمەد بۆ 964 وتی، “لە ئێستادا هیچ كاروچالاكیەكی هونەریمان نییە چونكە لەهەولێر كاری هونەری عەیبە ناوی بێنی لەسلێمانی و دهۆك زیاتر جموجۆل هەیە”.
لە بارەی رۆڵبینینەكانی دەشڵێت، كەونە دەركە جوانترین دەوری من نەبوو بەڵكو دەورم لەشانۆگەری چڵپاو لە ساڵی 1973 جوانترینە لەگەڵ ئەوە فیلمی رەجەبیش یەكێكە لەباشترین دەورەكانم.
عەلی ئەحمەد لەساڵی 1955 لەشاری هەولێر لەدایك بووە و لەتەمەنی 16 ساڵی دەستی بەكاری هونەری و نوسین كردووە لە دەیان شانۆ و دراما لەگەڵ فیلم رۆڵی هەبووە وەك فیلمی سینەمایی دڵی سوور و رەجەب و كەونە دەركە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی