دهۆک
تابلۆ و نوسراوی هۆشیاری بۆ دوور بوون لە خنکان لەسەر رووبارەکان دانران
964+
توانا نەقی
دوای ئەو رووداوە خنکانانەی کە لە ناوچەکانی هەرێم رووی لە زیاد بوون کردووە بەرگری شارستانی کەوتوونەتە خۆ و ئەوەتا لە دهۆک تابلۆی ئاگادار کردنەوە و هۆشیاری لە ناوچە گەشتیاری و رووبارەکان دادەنێن.
بەرگری شارستانی دهۆک بڵاویکردەوە، تیمەکانیان چەندین تابلۆ و نوسین و رێنماییان لە رۆخی رووبارەکان داناوە و جێگیرکردووە بە مەبەستی هۆشتیاری هاوڵاتیان و گەشتیاران.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو تابلۆ و رێنمایانە لە رۆخی رووبارەکانی دێرەلوک، خانکێ، بەنداوی دهۆک و جێگاکانی مەلەکردن کە شوێنی بەمترسیدارن بۆ مەلە و چوونە ناو ئاوەکە جێگیر کراون.
بەرگری شارستانی دەڵێت، هەر رووداوێکی نەخوازراو روویدا دەستبەجێ پەیوەندنی بە هێڵی گەرمی 115ـەوە بکەن.