لەلایەن شارەوانی چوارەوە
سێ بازاڕی گەورەی هەولێر لە زێدەڕۆیی پاککرانەوە
964+
توانا نەقی
پیاوانی شارەوانی و پۆلیس قۆڵیان لێ هەڵماڵی و بازاڕی هەڤاڵان و دوو سایدی منارە و لەنگەی کۆنی هەولێر لە زێدەڕۆیی رێکخستەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، لەلایەن شارەوانی چوارەوە بەدواداچونێکی چر کرا بۆ ئەو بازاڕانە و زیادەڕۆییەکانیان رێکخرایەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە هەر یەک لە بازاڕەکانی گەڕەکی هەڤاڵان و دوو سایدی منارەو بازاڕی لەنگەی کۆنی هەولێر بە تەواوی رێکخستنەوەیان بۆ کردووە ئەمە جگە لە تۆمارکردنی سەرپێچیەکانی بەشێک لە دوکانداران بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانی شارەوانی