پۆلیسى سلێمانى
دوو تۆمەتبار دەستگیرکران دزییان لەچەند خانوویەکی تەواو نەکراودا کردبوو
وریا فەتاح
پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە ئیشوکاریان دزى کردن بووە لەو خانوە تەواو نەکراوانەى کەلوپەلى کارەباییان تێدا بووە.
بەپێى راگەیەندراوى پۆلیس، مەفرەزەکانیان لە نوسینگەی نەهێشتی تاوانی سەیدسادقی، ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیر کردووە کەلەپارێزگای هەڵەبجەو قەزای سەید سادق و قەزای پێنجوێن کەلوپەلی کارەبایی ناو بیناو خانوی تەواونەکراویان دزیبوو.
روونیشى کردووەتەوە کە دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارانە لەسەر سکاڵاى هاوڵاتییەک بووە کە لە خانووە تەواو نەکراوەکەىدا، کێبڵ و وایەری کارەبایی لێدزراوە.
تۆمەتبارەکان کە هەردووکیان گەنجن و لە دایکبووى 1991 و 1996ن، بە بڕیارى دادوەر و بەپێى مادەى 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و هەروەها لەکاتی لیکۆڵینەوەکان دانیان ناوە بە حەوت تاوانی دزیکردندا لەپارێزگای هەڵەبجەو هەردوو قەزای پێنجوێن و سەیدسادق.