لە 17 دانەیان بە کارتی ئەلیکترۆنی دەبێت

سبەی لە 24 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

سبەی لە 24 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت، لە 17 بەنزینخانە بە کارتی ئەلیکترۆنی دەبێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، سبەی چوارشەممە 29.7.2026 لە 24 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک دابەش دەکرێت.

لەو ژمارەیە، لە 17 بەنزینخانەیان بە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی، بەنزینەکە دەدرێت بە شۆفێران.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران رایگەیاندبوو کە ئەگەر بە کارت بەنزینی 750 دیناریان وەرگرتووە، چیتر ناتوانن لەجۆرە بەنزینە وەربگرنەوە تا خۆیان دووبارە ئاگاداری بڵاودەکەنەوە.

لیستی ئەو بەنزینخانانەی سبەی بەنزینی 750 دیناری دەفرۆشن، لە خوارەوە دانراوە؛

سبەی لە 24 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت