عێراقچی له‌گه‌ڵ كایا كاڵاس لەسەرخەتە
ئێران داوای لێپرسینه‌وه له ئۆكرانیا ده‌كات بەهۆی هێرشکردنە سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی
فەرهاد حەسەن
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هێرشی ئۆكرانیای بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی ئێرانی له ده‌ریای خه‌زه‌ر سه‌ركۆنه كرد و داوایكرد، لێپرسینه‌وه‌ی توند له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییه و بكرێت.
عه‌باس عێراقچی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كایا كاڵاس كۆمیساری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، داوای وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییه.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز بڵاویکردەوە، عێراقچی و كایا كاڵاس جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستپێشخه‌ری دیپلۆماسی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گرژییه‌كان كرده‌وه و ئاماژه‌یان به پێشهاته‌كانی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز كرد له دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش هێرشی سه‌ربازی ئۆكرانیای بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی ئێرانی له ده‌ریای خه‌زه‌ر سه‌ركۆنه كرد و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئێران به‌پێی بنه‌ما و رێسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به تایبه‌تی بنه‌مای به‌رگریكردن له خۆی، درێغی ناكات و به‌رپرسیارێتی لێكه‌وته‌كانی سه‌رگه‌رمیه‌كانی ئۆكرانیا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رژێمی ئۆكرانیا و لایه‌نگرانی و هانده‌رانیز.
پێشتر ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندبوو، ئۆكرانیا ئه‌و كه‌شتیانه‌ی له ده‌ریای خه‌زه‌ردا كردوه‌ته ئامانج كه به وته‌ی خۆی باری سه‌ربازییان پێیه و په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها كه‌شتییه‌كی جه‌نگیشمان كرده ئامانج.