"هەستی هەیەجانم هەیە"

ڤینا هەموو گۆرانییەکانی فیلمەکەی شابازی وتەوە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوێنێ فیلمی دوا گۆرانی لە سلێمانی نمایش کرا کە شاباز زەمانی هونەرمەندیش تیادا ئەکتەرە و لە فیلمەکەدا گۆڕانی تێدایەو سەرجەمیان لە لایەن کچێکی گۆرانی بێژەوە وتراوەتەوە.

ڤینا کاوان گۆرانیبێژ بە 964ـی وت، هەستێکی زۆر خۆشی هەیە کە توانیویەتی گۆرانیەکانی ئەو فیلمە بڵێتەوە و بەشدار بێ بە دەنگ تیایدا.

کاوان کەریم کە خی ئەکتەرە و باوکی ڤینایە دەڵێت، زۆر هاوکاری کچەکەیەتی و لە ماڵەوەش داوای گۆرانی لێ ناکات بەڵکو هەموویان گۆرانی دەڵێنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی