رەشەبا بوو و بڕیارەکەی قایمقامیەت جێەجێکرا
ئەمشەو گۆیژە چۆڵ بوو؛ دۆڵەمیرانیش زوو داخرا
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
دوای بڕیارەکەی قایمقامیەت سلێمانی، ئەمشەو چۆڵی بە شاخی گۆیژە و دۆڵەمیرانەوە دیاربوو و هەرزوو دەستکرا بە چۆڵکردنی داوێنی شاخەکە.
بەهۆی رەشەبا و بای بەهێزەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22.7.2026 هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی قایمقامیەت رێگای چوونەسەرەوەی گۆیژەیان داخست و کاتژمێر 11ـی ئەمشەویش دەستیانکرد بە چۆڵکردنی دۆڵەمیران.
ئەوەش دوای ئاگرەکەی شەوی رابردوو دێت کە قایمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا، چوون بۆ سەر شاخی گۆیژە لەکاتێکدا رەشەبایە قەدەغە بکرێت و لە شەوانی ئاساییشدا، لە کاتژمێر 11 بەدواوە، شاخ و داوێنی شاخەکە کە بە دۆڵەمیران ناسراوە، چۆڵ بکرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری