جانێت ئەلبێردا باڵیۆزی پێشووی هۆڵەندا لە عێراق

هۆڵەندا و عێراق و هەرێمی کوردستان: شه‌راكه‌تى ستراتیژی لە ناوچه‌یەکی ناجێگیردا

توانا نەقی

ئینستتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژىنه‌وه‌ (مێری) دیبەیتێكی گشتگیری سەرنجڕاکێشی لەگەڵ جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ئەنجامدا، لە دیبەیتەکەدا تیشک خراوەتە سەر پەیوەندی هەولێر و بەغدا و بەرەوپێشچوونێكانیان لەگەڵ چەندین تەوەری دیکە

دیبەیتەکەی مێری هاوکات بوو لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی دوو ساڵەی ئەلبێردا وەکو باڵیۆز لە بەغدا.

ماڵپەڕی مێری بە دوور و درێژی دەقی دیبەیتەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە کۆمەڵێک بابەتی ستراتیژی فراوانی پەیوەست بە سیاسەتی هۆڵەندا و یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاسایش، ئابووری، کۆچکردن، مافەکانی مرۆڤ و کاریگەرییە ناوچەییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە خۆ گرتووە.

پەیوەندی هەولێر- بەغدا و بەرەوپێشچوونێكی سست:

ئەمە یەکێک بوو لە تەوەرەکان لەگەڵ ئەلبێردا، و تێبی ئەو ئەوەبووە “بەداخەوە هەمان پرسەکانی کە لە ساڵی 2016 باس دەکران، هێشتا چارەسەر نەکراون لەوانە بابەتی نەوت، موچە، داهات، مادەی 140 و ئاوارەبوون”.

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، کە عێراق یەک وڵاتە و دەبێت هەردوو بەغدا و هەولێر سیستەمی فیدراڵی کارا بکەن،

باڵیۆز ئەلبێردا تێبینی ئەوەی کردووە کە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمە پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارا هەیە، خۆ هەرێمی کوردستان زۆرجار خۆی وەک هاوبەشێکی جێگیر و لایەنگری ڕۆژئاوا پیشان دەدات، بەڵام ئیفلیجی دامەزراوەیی درێژخایەن و کەمی متمانە، پێگەی هەرێمی لە دانوستاندن و توانای ڕاکێشانی پشتیوانی نێودەوڵەتی لاواز کردوە.

ئەلبێردا هەروا بەسەر بەغدادا تێنەپەڕی بەڵکو دەڵێت، بەغداش بە هەمان شێوە دەبێت بەرپرسیارێتی زیاتر هەڵبگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاوارەبوون و پاراستنی کۆمەڵایەتی و ئاوەدانکردنەوەی وڵات و پێویستە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال و تەحەددیاتی دیکە لە ئەستۆ بگرێت.

هۆڵەندا و عێراق و هەرێمی کوردستان: شه‌راكه‌تى ستراتیژی لە ناوچه‌یەکی ناجێگیردا

شنگال و قۆناغی گواستنەوەی تەواونەکراوی دوای داعش:

ئەمەش تەوەرێکی دیکە بوو لە دیبەیتەکە، باڵوێز روونیدەکاتەوە، شنگال وەک یەکێک لە روونترین نموونەکانی گواستنەوەی ناتەواوی عێراقە لە قۆناخی دوای ململانێکان، بەردەوامی ئاوارەبوون لە شنگال و کێبڕکێی دەسەڵات و بوونی گروپە چەکدارەکان و جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شەنگال وایکردووە ئاسۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان تادێت تاریکتر بێت.

گۆڕانکاری ئەمنی و بەشداریکردنی ئەوروپا:

لەم میانەدا باڵیۆز ئەلبێردا جیاوازی کرد لە نێوان ئەرکی سەرەکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و رۆڵی راوێژکاری ناتۆ کە زیاتر گرنگی بە گەشەپێدانی دامەزراوەیی دەدات، ئەو ڕێبازی سێ رەهەندی هۆڵەندی خستەڕوو، کە “بەرگری، دیپلۆماسی و گەشەپێدان” ئاوێتە دەکات، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە پێکهاتەی بەرگری رەنگە ڕۆڵی کەمتر بێت لە داهاتوودا.

هۆڵەندا و دەوڵەتانی دیکەی ئەوروپا بەشدارییەکی زۆریان کردووە لەبوارەکانی هاوکارییە مرۆییەکان، کشتوکاڵ، کارگێڕی، بەڕێوەبردنی کۆچ، مافی مرۆڤ، پۆلیسی کۆمەڵگا، بەرەنگاربوونەوەی داعش و چاکسازیی ئەمنی، بەڵام زۆرجار بەشداریی ئەوروپا زۆر دیار نییە چونکە هاوکارییەکان لە نێوان وڵاتانی ئەندامدا یەکێتی ئەورووپا بەش دەکرێن یان لە رێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئەنجام دەدرێن، ئەمە قسەی ئەلبێردایە.

هۆڵەندا و عێراق و هەرێمی کوردستان: شه‌راكه‌تى ستراتیژی لە ناوچه‌یەکی ناجێگیردا

هەر ئەم باسوخواسانە نەبوو کە باڵوێز ئەلبێدا قسەی کرد لە بارەیانەوە بەڵکو چەندین تەوەری دیکەی گرنگ هەبوون کە بە تێروتەسەلی قسە و روونکردنەوەی خۆی داوە لە بارەیانەوە.

مێری دەڵێت، ئەم چالاکیەی ئەوان هاوکات بوو لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی دوو ساڵەی جانێت ئەلبێردا وەکو باڵیۆز لە بەغدا و باڵیۆز ئەلبێردا نامۆ نییە بۆ مێری، ئەو پێشتر وەک کونسوڵی گشتی لە هەولێر (2016-2018) کاری کردووە و چەندین کار و چالاکی لەگەڵ ئینستیتیوتی مێری هەبووە، ئەمەش وایکرد ئەم گفتوگۆیە درێژەپێدەری پەیوەندییەکی درێژخایەن بێت.

ئەمە دەقی تەواوی نوسراوی دیبەیتەکەیە و دەتوانن بیخوێننەوە:

کلیک لێرە بکە