بەنزین لە بەنزینخانەکان نەما
بەهۆی نەمانی بەنزینی 850 دیناری گرفت بۆ شۆفێران دروست بووە
کاردۆست حسێن-هەولێر
دوابەدوای بریارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان سەبارەت بە کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بۆ 850 دینار، هەر لە دوێنێوە بەشێک لە بەنزیخانەکان پابەند بوون بە بریارەکە و ئەمرۆش زۆرینەی بەنزیخانەکان نرخەکانیان دابەزاند.
هەر لەو بارەیەوە شۆفێران نیگەران بوون لەوەی ئەبێ چەند بەنزینخانەیەک بکەن تاوەکو بەنزینیان دەست کەوێت بەهۆی ئەوەی کە بەنزین نەماوە، لەم بارەیەوە حاجی هۆگر کە خاوەنی بەنزینخانەیە بە 964ـی وت “ئێمە لە دوای بریارەکە پابەند بووین و هەر لە دوێنی شەو دەستمان کرد بە دابەشکردنی بەنزین” ، ئاماژەی بەوەدا کە تاوەکو دە خولەک بەر لە ئێستا هەر بەردەوام بوونە لە دابەشکردنی تاوەکو تەواوبوونی بەنزین، چاوەرێن بەنزینیان بۆ بێت تاوەکو دووبارە دەستبکەنەوە بە دابەشکردنی.
جەنگی مەجید ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر وتی” هەموو بەنزینخانەکان پابەندی بریارەکە دەبن نرخی بەنزین بە 850 دینار جێگردەکەن “، سەبارەت بە نەمانی بەنزین لە بەنزینخانەکان ئاماژەی بەوەدا لەسەر هێڵن لەگەڵ حکومەت و وەزارەتی سامەنە سروشتیەکان بۆ پاڵپشتی بەنزینخانەکان تەرخان کردنی بەنزینی پاڵپشتی کراو بۆ بەنزیخانەکان بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە دابەشکردنی بەنزین.
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح