بێ ژەهرە و پەلامار نادات

مارە سپییە بێ ژەهرەکە؛ ئەلبینۆ پایسۆن بناسه

هێژا عەباس- هەولێر

ماری “ئەلبینۆ پایسۆن” بە یەکێک لە مارە هەرە هێمن و لەسەرخۆکان دادەنرێت کە هیچ جۆرە ژەهرێکی نییە و پەلاماری مرۆڤ نادات، ئەم جۆرە مارە بەهۆی بازدانێکی جێنەتیکییەوە جەستەی لە بەرهەمهێنانی ماددەی میلانین دەوەستێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکییە لە پشت دەرکەوتنی بەو رەنگە کاڵ و بێوێنەیەی کە سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت.

لە رووی تایبەتمەندی جەستەییەوە، درێژی ئەم مارە بەپێی جۆرەکەی دەگۆڕێت و لە نێوان یەک بۆ شەش مەتردایە، هەروەها تەمەنێکی تاڕادەیەک درێژی هەیە کە لە نێوان 20 بۆ 30 ساڵ دەخایەنێت، ئەم تایبەتمەندییانە وایانکردووە کە ببێتە جۆرێکی جیاواز و ناسراو لە جیهانی خشۆکەکاندا.

بەهۆی بێ زیانی و ئەو ئارامییەی لە رەفتاریدا هەیە، ئەلبینۆ پایسۆن بووەتە دڵخوازی ئەو کەسانەی کە ئارەزووی راگرتن و بەخێوکردنی مار دەکەن، بە جۆرێک زۆرجار وەک ئاژەڵێکی ماڵی دەیکڕن و لەناو ماڵەکانیاندا بەخێوی دەکەن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح