شارەدێی زرگوێز لە سلێمانی _ وێنە: 964
لە هێرشەکەی زرگوێزەڵە
نۆ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوو پێشمەرگەی تر بریندارن
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر کۆمیتەی ناوەندی، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زرگوێزەڵە، نۆ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوو کەسی دیکەیان برینداربوون.
بە مەرجی ناونەهێنان، ئەندامێکی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێ، بە جوار موشەک هێرشەکە ئەنجامدراوە.
هێرشەکە لەدوای كاتژمێر 6:00ی بەیانییەوە ئەنجامدراوە، بەدوو هێرشی دوابەدوای یەك بەچەند خولەكێك هێرشكراوەتەسەر شوێنی سڤیل و خێزانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان.
بە قسەی ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان هێرشەكە رێك لەناو كەمپ و شوێنی مانەوەی خێزانەكانی داوە، ئەنجامدرا وە و بریندارەكان برینیان سەختە و بۆ چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
جگە لە سلێمانی، پێشتر دژەتیرۆری کوردستان-یش رایگەیاند، لە کاتژمێر 4:19 خولەک تا 5:25 ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاندووە.
دژە تیرۆری کوردستان CT KURDISTAN ئەوەشی وت، سەرجەم درۆنەکان خراونەتە خوارەوە، وە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا