کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

ئاسمان ساف و روون و گەرماکە بەتینتر دەبێت

شۆڕش قادری

چلەی هاوینە و ئاساییە کە جەوەکە رۆژ بەڕۆژ گەرمتر ببێ، ئەم دوو رۆژەش ئاسمانێکی ساف و روون و گەرمایەکی بەتینمان دەبێت.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 18.7.2026 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، تەنیا لە هەندێک شوێن تینی گەرماکە کەمێک بەهێزتر دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما وەک هەمیشە لە گەرمیان تۆمار دەکرێت و دەگاتە 46 پلەی سیلیزی.

 بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

پیرمام: 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

سۆران: 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی