لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکا

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

دوای پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و هێرشە موشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر کوردستان، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک رۆیشتەوە سەروو 88 دۆلار.

ئەمڕۆ شەممە 18.7.2026 و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 88 دۆلار و 10 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 4.59٪ بەرزبووەتەوە.

هەرچی نرخی نەوتی خاوی تێکساسیشە بە 82 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 4.48٪ بەرزبووەتەوە.

هەفتەیەک زیاترە هێزەکانی ئەمریکا، هێرشەکانیان بۆ سەر چەندین بەندەر و شوێنی ئابووری و ستراتیژی لە باشووری ئێران دەست پێکردووە و تارانیش بەردەوام موشەک و درۆن رەوانەی ئاسمانی کوردستان دەکات و بەبیانووی لێدان لە بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست ناپارێزێت.