پاڵەوانە کوردەکان لە عێراق دەدرەوشێنەوە
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ پاڵەوانیەتییەکی وەرزشی موای تای لە شاری کەربەلا کۆتایی هات، پاڵەوانە کوردەکان لە کۆی 28 کێشی جیاواز لە 10یاندا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
لە پاڵەوانیەتییەکەدا، بە گشتی 42 یانە بەشداربوون، کە هەشتیان لە هەرێمی کوردستانەوە رۆیشتبوون.
ئەو هەشت یانە کوردییە 45 یاریزانی لەخۆی گرتبوو.
یانە کوردییەکان بریتیبوون لە ئاشتى، پێنجوێن، خەڵات، دەربەندیخان، شێروانە، رزگارى، خاک و پێشمەرگەى سلێمانى.
سیروان مینە حەمە سەرپەرشتیاری یانە کوردییەکان ئەو زانیارییانەی بۆ 964 باس کرد و وتی، “لەو پاڵەوانیەتییەدا، پاڵەوانە کوردەکان توانیان ئاستێکى بەرز پیشان بدەن”.
وەرزشی موای تای جۆرێکە لە یاریی بۆکسێن و هێرشکردنە بۆ سەر بەرامبەر، بە یاری “هەشت پەل” ناسراوە، واتە یاریزانەکە دەتوانێت دوو دەست و دوو قاچی بەخێرایی بەکاربهێنێت و وادەربکەوێت کە هەشت پەلی هەیە.