جەوەکە بەرەو فێنکی دەڕوا و سبەی گەرما بەتینەکە نامێنێ
نزیکەی چوار پلە دادەبەزێ
جەوەکە بەرەو فێنکی دەڕوا و سبەی گەرما بەتینەکە نامێنێ
شۆڕش قادری
لەگەڵ کۆتاییهاتنی چلەی هاوین، جەوەکە بەرەو فێنکی دەڕوا و سبەی گەرما بەتینەکە نامێنێ.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 26.8.2026 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێن جار بەجار پەڵەهەور بە ئاسمانەوە دەبینرێن.
سبەی پێنجشەممە بارستە هەوایەکی فێنک روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات و پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلە دادەبەزێت، لە گەرمیان وەک گەرمترین ناوچەی کوردستان دێتە سەر 44 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 44 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 33 پلەی سیلیزی