بۆ کۆبوونەوەیەکى گرنگ

ئەم ئێوارەیە نێچیرڤان بارزانى دەگاتە بەغدا

وریا فەتاح

سەرۆکایەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى ئیدارەى دەوڵەت، دەگاتە بەغداد.

بەپێى راگەیەندراوى سەرۆکایەتى هەرێم، چوونى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا، لەسەر بانگهێشتى هاوپەیمانێتى ئیدارەدانى دەوڵەتە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن، هه‌روه‌ها بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن و کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان دەبێت.