شەوی رابردوو
سێنتکۆم: نزیکەی 140 پێگەی سەربازی ئێرانمان بە ئامانج گرت
شۆڕش قادری
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، شەوی رابردوو نزیکەی 140 پێگەی سەبازیی ئێرانیان بەئامانج گرتووە.
سێنتکۆم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی هێرش کردنەسەر کەشتییەکی دیکە لە گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، شەوی رابردوو زنجیرەی سێیەمی هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشەکاندا نزیکەی 140 پێگەی سەربازیی ئێران پێکراون کە بنکەی موشەکیی و درۆن، کۆگای چەک و تەقەمەنی، تۆرەکانی پەیوەندیی و ناوەندیی چاودێری کەناراوەکانی ئێران لەخۆ دەگرێت.
سێنتکۆم راشیگەیاندووە، لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا کە بە فەرمانی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان (دۆناڵد ترەمپ) ئەنجام دراون، 300 شوێن و پێگەی سەربازیی بەئامانج گیراون بۆ ئەوەی توانای ئێران بۆ هێرشکردنەسەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتیوانە مەدەنییەکان لاواز دەکات.