فیدان و عێراقچی قسەیان لەسەر کردووە
ده‌ره‌وه‌ی توركیا؛ ره‌نگه ئه‌م هه‌فته‌یه چاره‌سه‌ری گه‌رووی هورمز بكرێت
فەرهاد حەسەن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، داوای گه‌یشتن به رێكه‌وتن بۆ رێكخستنی هاتوچۆی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز و دەڵێت، ره‌نگه تاوەکو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانه‌كه بدۆزرێته‌وه.
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئەم قسەیەی بۆ كه‌ناڵی TRTی وڵاتەکەی راگه‌یاند و بەپێویستتی دەزانێت رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێكخستنی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمزدا بكرێت، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه قه‌یرانه‌كه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت”.
باسی له‌وه‌شكرد، له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، پرسی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمزیان تاوتوێكردوه و به ئاماژه‌دان به نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری فراوانبونی ململانێی ئێران.
شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد و هێزه‌كانی ئێرانیش وتیان هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له به‌حره‌ین و كوێت ده‌ستپێكرد، هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران واشنتنیان به پێشێلكردنی یاداشتنامه‌ی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار كرد.