لە ئەمساڵدا

کشتوکاڵی عێراق: کار لەسەر دابینکردنی پارە بۆ جوتیاران دەکەین

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ هەینی، عەبدولڕەحیم شەمەری، وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، کار لەسەر دۆسیەی شایستە داراییەکانی جوتیاران دەکرێت لە رێگەی چەند هەنگاوێکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ تەرخانکردنی بڕە پارەی پێویست لەم ساڵدا.

شەمەری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، دۆسیەی شایستە داراییەکانی جوتیاران لە رێگەی چەند هەنگاوێکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە کاری لەسەر دەکرێت بۆ تەرخانکردنی بڕە پارەیەک لەم ساڵدا، هەروەها هەر بڕە پارەیەکی زیادە هەبێت، جوتیاران پشکیان تێیدا دەبێت.

جەختی لەسەر گرنگی گەڕاندنەوەی وەزارەت بۆ سەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە جوتیاران دەکرێن کردەوە.

ئاماژەی بەوەدا. جوتیاری عێراقی شایستەی پاڵپشتی و خزمەتگوزارییە، و وەزارەت کار دەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان بە شێوەیەکی کرداری لە مەیدانی کارەکەیاندا لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی و گروپە کشتوکاڵییەکانەوە، بە ئامانجی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە باشترین شێوە بە جوتیاران.