کار و کاردانەوە
سوپای پاسداران: هێرشمان کردووەتە سەر 85 بنکەی ئەمریکا “لە بەحرێن و کوێت”
فەرهاد حەسەن
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، وەڵامی هێرشەکانی شەوی رابردووی ئەمریکایان داوەتەوە و 85 بنکەی ئەو وڵاتەیان لە بەحرێن و کوێت بەئامانج گرتووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، شەوی رابردوو 80 شوێنی ئێرانیان لە کەناراوەکانی تەنگەی هورمز و کەنداوی فارس کردووەتە ئامانج.
سوپای پاسداران هەروەها دەڵێت، “تەنیا رێڕەوی سەلامەت لە تەنگەی هورمز ئەوەیە کە ئێمە دیاری دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو هێرشانەی ئەمریکا “یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن پێشێل کراوە”.
درەنگانی شەوی رابردوو، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەستپێکردنی زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران راگەیاند و بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرماندەییەکە، ئامانجی ئەم هێرشانە سەپاندنی باجێکی قورسە بەسەر ئێراندا لەپای هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و مەترسی خستنە سەر ژیانی دەریاوانە مەدەنییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.