کارەباى 1000 ماڵیان لەسەرە
چوار مۆلیدەى ئەهلى لە شیلادزێ سووتان
964+
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
ئێوارەى ئەمڕۆ، ئاگر لە مۆلیدەیەکى ئەهلى ناحیەى شیلادزێ کەوتووەتەوە و دواتر سێ مۆلیدەى ترى سووتاندووە کە کارەباى 1000 ماڵیان لەسەرە.
رووداوەکە کاتژمێر 4:00ـى ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە 7.7.2026 روویداوە، سەرەتا مۆلیدەیەکى ئەهلى ئاگرى گرتووە و دواتر تەشەنەى کردووە بۆ سێ مۆلیدەى تر، بەڵام تا تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەیشتوون، سەرجەمیان سووتاون.
رزگار عوبێد، بەڕێوەبەرى ناحیەى شیلادزێى سەر بە قەزاى ئامێدى بە 964ـى وت،”لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى کارەبا هەماهەنگیمان کردووە، تا چارەسەرکردنى کێشەى ئەو مۆلیدانە، کارەباى نیشتمانى بدەن بەو ماڵانەى کە لەسەر ئەو مۆلیدانەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح