50 کیلۆواتە
لە بازیان سستمێکی وزەی خۆر بۆ هۆبەی چاکسازیی کارەبا دانرا
964+
فەرهاد حەسەن
کارەبای سلێمانی دەڵیت، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە وزەی خاوێن، سستمێکی کارەبای وزەی خۆر، بە توانای 50 کیلۆوات بۆ هۆبەی چاکسازیی کارەبای بازیان دانرا و سستمەکەش کەوتە کار.
سستمەکە لەلایەن بەشی وزە نوێبووەکان دیزاین و دەرخستەی بۆ ئامادەکراو سەرپەرشتی جێبەجێکردنیشی کراوە، کۆی بودجەکەی 19 ملیۆن و 542 هەزار دینارە و لەلایەن کۆمپانیای خۆری بازیان دابینکراوە.
پرۆژەکە پێکهاتووە لە 80 سۆلار پەناڵ لە جۆری ( Tongwei 640 W، ئینڤێرتەر (Ongrid) بەتوانای (30KW + 20KW ) لە جۆری (Solavita)، لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی وەک راگر، سستمی ئەرزی، وایەری AC ، DC و بۆری AC ‘DC برێکەر.