نزیکەی 40 کەسیش بێسەروشوێنن
لە ئیندۆنیزیا ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا
964+
شۆڕش قادری
لە ئیندۆنیزیا ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی 40 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، لە کارگەیەکی شیرینی لە ئیندۆنیزیا ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ئاگرەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون.
هاوکات 39 کەسیش بێسەروشوێنن و تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاگوزاری خێرا، سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ئەو کەسانەدا.