دوو لە وەزیرەکان کوردن
کابینەی پێشووی حکومەتی عێراق “بە سەرۆک وەزیرانەوە” خانەنشین کران
فەرهاد حەسەن
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق مەرسومێکی کۆماری دەرکرد کە تیایدا محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وه‌زیرانی پێشوی عێراق و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو خانەنشین کران.
به‌گوێره‌ی مه‌رسومه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق، کە ئەمڕۆ شەممە بلاوکراوەتەوە، لە سەروی لیستی ئەو کەسانەی کە خانەنشین کراون، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێش‌و و حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی پێشوو، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتەکەی پێشودا دێن.
مه‌رسومه‌كه ئه‌و وه‌زیرانه‌ی نه‌گرتوه‌ته‌وه كه جارێكی دیكه بونه‌ته‌وه به وه‌زیر له كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی، له‌ناویاندا دوو وه‌زیری كورد كه بریتین له هه‌ریه‌كه له فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه و خالید شوانی، وه‌زیری داد، به‌ڵام دوو وه‌زیری دیكه کە لە کابینەکە بوونە خانه‌نشین كراون ئەوانیش هه‌ریه‌كه له هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری، وه‌زیری ژینگه و به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه گشتییه‌كان.
بەپێی مەرسوومەکە لیستی بەرپرسە خانەنشینکراوەکانی حکومەتی پێشووی ئێراق ئەمانەن:
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وت و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران.
ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی.
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆ.
ساڵح مه‌هدی، وه‌زیری ته‌ندروستی.
خالید به‌تتال، وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان.
ئه‌سیر داود، وه‌زیری بازرگانی.
عه‌ون زیاب، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.
ئه‌حمه‌د فكاك، وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتیاری و شوێنه‌واره‌كان.
ئه‌حمه‌د جاسم، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری، وه‌زیری ژینگه.
به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه گشتییه‌كان.
حكومەتی محەمەد شیاع سودانی، لە رێکەوتی 28.10.2022 تاوه‌كو 14.5.2026، واتا نزیکەی سێ ساڵ و شەش مانگ دەسەڵاتی بەڕێوەبرد، لە ئێستادا ئەو کابینەیە کۆتایی هاتووە و سودانی ئەرکەکەی وەک سەرۆک وەزیرانی پێشوو بەجێهێشتووە، کە پەرلەمانی عێراق لە کۆتاییەکانی ساڵی 2022 بەفەرمی متمانەی پێدابوو.