فەرمانى هەرێمى
682 ئەفسەر پلەیان بەرزکرایەوە
964+
وریا فەتاح
بە فەرمانێکى هەرێمى کە لە رێکەوتنى 28ـى حوزەیرانى 2026 دەرچووە، 682 ئەفسەر لەسەر میلاکى وەزارەتى ناوخۆ، پلەکانیان بەرزکرایەوە.
وەزارەت ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: پلەبەرزکردنەوەى ئەم ئەفسەرانە، لەسەر بڕیارى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران بووە و 682 ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کە بە زنجیرەی (1) بەناوی (عەقید عومەر فاروق) دەستپێدەکات و بە زنجیرەی (682) بەناوی (ملازم عومەر عارف عەلی) کۆتایی دێت.
پلە بەرزکردنەوەی ئەم ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی شایستەی خۆیان، پاڵپشت بە ماددەی (10) لە یاسای راژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتحادی ژمارە (18)ی ساڵی 2011ـی بەرکار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە.