داوا دۆسییەکانی کەیسەکە بنێردرێن بۆ دادگای تەمیز

تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی لەبەردەم دادگای سلێمانی کۆبوونەوە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی لەبەردەم دادگای سلێمانین و داوا دەکەن دۆسییەکانی کەیسەکە بنێردرێن بۆ دادگای تەمیز.

بورهانی رەشەی گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوری شێخ جەنگی بە 964ـی وت، چوار حاکم کە خەڵکی پاریزگای سلێمانین، دادگای تەمیزییان جێهێشتووە لەبەرئەوەی دادگای تەمیز 12 جار داوای پەڕاوەکانی لاهوری شێخ جەنگی و هاوڕێکانی کردووە.

وتیشی، تا ئێستا پەڕاوەکان نەنێردراون و ئەمەش زوڵمێکە لە لاهور و هاوڕێکانی دەکرێت و زەوتکردنی هەر هاوڵاتییەکە کە مافی تەمیزکردنەوەی پەڕاوی دۆسییەکەی هەبێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر