سۆران

پێش ئەوەى بچنە هۆڵى تاقیکردنەوە؛ ئۆتۆمبێلێک پێنج کچە قوتابى شێلا

ئاکام غەفور- سۆران

پێنج کچە قوتابى پۆلى نۆى بنەڕەتى قوتابخانەى ئازادى کچان لە سۆران، پێش ئەوەى بچنە هۆڵى قوتابخانە و لەبەردەم قوتابخانەکەیان کۆببونەوە و باسوخواسى تاقیکردنەوەیان بوون لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلێک دەیانشێلێت و برینداریان دەکات.
پێنج قوتابییەکە بۆ وەرگرتنى چارەسەر رەوانەى نەخۆشخانەى ئاشتى کراون، بەڵام تەندروستیان باشە و مەترسیان لەسەر نییە.
پەیامنێرى 964 لە بەرپرسانى نەخۆشخانەکە زانیویەتى کە لیژنەیەکى تاقیکردنەوەى پەروەردەى سۆران گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە بۆ ئەوەى هەوڵ بدەن تاقیکردنەوەى ئەو قوتابیانە نەفەوتێت و رێگەچارەیەکیان بۆ بدۆزنەوە تا تاقیکردنەوەکەیان ئەنجام بدەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح