کۆنتڕۆڵکرا
ئاگرى هۆتێلەکەى هەولێر بێ زیانى گیانى تێپەڕى
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ئاگرى هۆتێلەکەى هەولێر بەبێ زیانى گیانى تێپەڕى و تیمەکانى بەرگرى شارستانى ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.
ئێوارەى ئەمڕۆ، ئاگرێکى گەورە لە هۆتێل هەولێر پلازا کە دەکەوێتە سەر شەقامى کەرکوک، کەوتەوە.
شەش تیمى بەرگرى شارستانى هەولێر، هەر زوو گەیشتنە سەر ئاگرەکە و کۆنتڕۆڵیان کرد، هەرچەندە ئاگر هەر شەش قاتى هۆتێلەکە و مارکێتەکەى ژێرەوەى گرتبووەوە.
بەهۆى ئەوەى هۆتێلەکە چۆڵ بووە، ئاگرەکە بەبێ زیانى گیانى بووە و تەنیا بەشى پشتەوەى هۆتێلەکە زیانى زۆرى پێگەشتووە و ئاگر هەموو قاتەکانى هۆتێلەکەى گرتووەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح