"بۆ شەڕ نییە بۆ ئاسایشی کەشتیوانەکانە"

سوپای ئەمریکا ئاستی هەڕەشەکانی لە گەرووی هورمز بۆ پلەی “زۆر بەرز” بەرزکردەوە

فەرهاد حەسەن

تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کە ناوەندی هاوبەشی زانیارییەکان کە سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکایە، ئەمڕۆ شەممە ئاستی مەترسی و هەڕەشەکانی لە گەرووی هورمز بەرزکردووەتەوە بۆ پلەی “زۆر بەرز”.

هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاندووە کە دەستیان کردووە بە فراوانکردنی رێڕەوێکی ئاویی لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی سوڵتاننشینی عومان لەناو گەرووی هورمزدا، ئامانج لەم هەنگاوەشی رێگەدانە بە تێپەڕبوونی ژمارەیەکی زیاتری کەشتییە بارهەڵگرەکان لە هەردوو ئاڕاستەی گەرووەکەدا، بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و پاراستنی سەلامەتی هاتوچۆی دەریایی.

سەرچاوە سەربازییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم هێرشانە لە ئێستادا بە واتای گەڕانەوە بۆ پڕۆسە سەربازییە گەورەکان و هەڵگیرسانی شەڕێکی گشتگیر نایەت، بەڵکو وەک هەنگاوێکی وشیارکەرەوە و پارێزگاری لە ئاسایشی کەشتیوانی نێودەوڵەتی ئەژمار دەکرێن.