ترەمپ لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکات
لە ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمریکا ئاهەنگێک دەکرێت کە ناوی دەچێتە گینسەوە
توانا نەقی – ئەمریکا
لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ یادی 250 ساڵەی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا دەکرێت و دۆناڵد ترەمپیش چاک خۆی بۆ حازر کردووە و نەیارەکانیشی رەخنەی لێدەگرن.
رۆژی 4ـی تەمووزی هەموو ساڵێک ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمریکایە و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتەش بڕیاریداوە لە سەرجەم ویلایەتیەکان ئامادەکاری بۆ ئەم رۆژە بکرێت و بڕیاریشە گەورەترین ئاهەنگی یارییە ئاگرینەکان بەڕێوەبچێت کە ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە.
بەشێک لە نەیارەکانی ترەمپ رەخنە لە شێوازی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکان دەگرن و دەڵێن، یادی دامەزراندنی ئەمریکا نابێت وەک رۆژی لەدایکبوونی ترەمپ سەیر بکرێت و بچێتە خزمەتی ئەوەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە یادی لەدایکبوونی لە 14.06.2026 لە کۆشکی سپی ئاهەنگێکی گەورەی رێکخست و یاریی هونەری جەنگی UFC لە کۆشکی سپی رێکخرا.