دوێنێ شەو چی روویدا؟ هەمووی لێرە بخوێنەوە
لە شکستی عێراق و بردنەوەی ئەرجەنتین تا ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران
ژێوار خدر
لە دوێنێ شەوەوە هەر رووداوێکی گرنگ لە جیهاندا روویانداوە لێرە بیانخوێنەوە، دیارترینیان سەرکەوتنی ئەرجەنتین بوو بۆ قۆناغی داهاتووی مۆندیال و هەڕەشە نوێیەکانی دۆناڵد ترەمپ بوو بەرامبەر ئێران و وڵاتانی ناتۆ.
لە یارییەکانی شەوی رابردووی مۆندیالی 2026دا ئەرجەنتین بە دوو گۆڵی لیۆنێل مێسی لە نەمسای بردەوە و گەیشتە قۆناغی 32، مێسی بەم گۆڵانە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 18 و بووە گۆڵکاری مۆندیال، لەلایەکی دیکەوە یارییەکەی عێراق و فەرەنسا بەهۆی هەورەبروسکەوە دوو کاتژمێر و نیو دواکەوت و دواجار بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی فەرەنسا کۆتایی هات، رۆبێرتۆ مارتینێزیش ستایشی رۆناڵدۆی کرد و وەک نموونەیەکی باش وەسفی کرد، بەڵام یارییکردنی بە سەرەکی بەرامبەر ئۆزبەکستان یەکلانەکردەوە.
لەڕووی سیاسییەوە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ ناکات کە خزمەت بە ئەمریکا نەکات و هەڕەشەی کرد ئەگەر تاران پابەند نەبێت “ئەوەی پێویست بێت دەیکەم”. هەر لەم چوارچێوەیەدا گفتوگۆ تەکنیکییەکانی ئێران و ئەمریکا لە سویسرا کۆتایی هات و لە واشنتنیش هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی ئاگربەستی لوبنان و ئیسرائیل دەستیپێکردووە.
ترەمپ رەخنەی توندی لە کیێر ستارمەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گرت دوای دەستلەکارکێشانەوەی و هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانیشی لە وڵاتانی ناتۆ کرد، هاوکات مارکۆ روبیۆی وەزیری دەرەوە گەشتێکی بۆ وڵاتانی کەنداو دەستپێکرد.