100 دۆلار گەیشتووەتە نزیکی 160 هەزار دینار
بانكی ناوه‌ندی له‌باره‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار روونكردنه‌وه ده‌دات
فەرهاد حەسەن
بانكی ناوه‌ندی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه، کە هیچ نیازێكی بۆ گۆڕینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار هه‌بێت و دەشڵێت، ده‌ستیان به‌كۆمه‌ڵێك چاكسازی كردوه دیارترینیان یه‌كخستنه‌وه‌ی بانكه‌كانی عێراقه بۆ كاره‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئامانج لە به‌رده‌وامی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی گشتگیری چاكسازی، به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری دراوی و دارایی و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی بانكی و زیادكردنی تێكه‌ڵبوونی به سیستمی دارایی جیهانیه، کە به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئەنجام دەدرێت.
جه‌ختیش له‌سه‌ر پابه‌ندبونی پته‌و ده‌كاته‌وه له رووی پاراستنی سه‌قامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و دابینكردنی داواكاری ره‌وا بۆ دۆلاری ئه‌مریكی به‌پێی رێسا و ستاندارده دامه‌زراوه‌كان.
ئەوەش رووندەکاته‌وه، کە هه‌وڵه‌كانی چاكسازی له چه‌ند بوارێكی سه‌ره‌كیدا چڕبووه‌ته‌وه، دیارترینیان یه‌كخستنه‌وه‌ی بانكه‌كانی عێراقه بۆ كاره‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی، بۆ ئەم مەبەستەش رێكار و مه‌رجه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك بانكی ته‌واو كردوه كه پێشتر له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاری ئه‌مریكی سنوردار كرابوون بۆ مامه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی، دوای ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی پلانی چاكسازی و ستاندارده ڕێكخراوه‌یی و ته‌كنیكییه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان جێبه‌جێكرد.
بانكی ناوه‌ندی باسی له‌وه‌شكردوه، “حكومه‌تی عێراق كارده‌كات بۆ ته‌واوكردنی مه‌رجه ته‌كنیكی و رێكاره پێویسته‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سنوری كارتی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی بۆ كۆمپانیا و بازرگانییه تۆماركراوه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌شدارده‌بێت له فراوانكردنی بازنه‌ی خزمه‌تگوزارییه داراییه دیجیتاڵییه‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ی گشتگیری دارایی، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌شه جیاوازه‌كانی كڕیار به شێوازی پاره‌دانی مۆدێرن”.
له‌باره‌ی دابینكردنی دۆلاری ئه‌مریكیش، بانكی ناوه‌ندی جه‌خت له پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامی خۆی بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی دراوی بیانی هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی یاسایی و رێكخراوه‌یی دامه‌زراودا كرده‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌قامگیری پێوه‌ره دراوی و داراییه‌كانی ئابوری عێراقیش، هیچ نیازێكیان بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو نیه.
ئەم روونکردنەوەی بانکی ناوەندی عێراق له‌كاتێكدایه، به‌های دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی له‌بازاڕه‌كان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه، به‌جۆرێك ئه‌مڕۆ به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 159 هه‌زار دینار، له‌كاتێكدا بانكی ناوه‌ندی به‌رده‌وامه له‌خستنه‌بازاڕی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی كه 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 132 هه‌زار دینار.