هیچ سۆراغێکی نییە
تەرمی گەنجەکەی کەلار هێشتا نەدۆزراوەتەوە
+964
میلاد جەلال-گەرمیان
پێنجەم رۆژی گەڕانەکان بەدوای تەرمی گەنجە خنکاوەکەی رووباری سیروان بەردەوامی ھەیە و ھیچ سۆراغێکی نییە و لەچەندین جێگاوە رێڕەوی روباری سیروان گۆڕاوە.
ئەنوەر ئیبراھیم، سەرپەرشتیاری تیمی ژێرئاوگەڕی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ى وت،”لە ئەمڕۆوە کە پێنجەم رۆژە تا ھەشتەم رۆژ ئیتر کاتی ئەوەیە تەرمەکە بێتە سەر ئاو، بەڵام ئەمڕۆش ھیچ شتێکمان دەستنەکەوت”.
“ھەموو تیمەکانی گەرمیان و دوو تیمی سلێمانیش بەدرێژایی روبارەکە تاوەکو قەرەبڵاغ لەسەر سیروان دەگەڕێن، تیمەکانیشمان بەردەوام دەبن لەگەڕان تا ئەوکاتەی تەرمەکەی دەدۆزینەوە”،ئەنوەر ئیبراھیم وای وت.
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح