چەند کەشتییەک لە گەرووی هورمز
دوای یاداشتەکەی ئێران و ئەمریکا
عێراق نەوتەکەی بۆ گەرووی هورمز ئامادە دەکاتەوە
ئەحمەد مستەفا
عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی بە کردنەوەی هورمز، تەنیا لە نیوەی یەکەمی ئەم مانگەدا رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیلی کەشتیوانی دەستیپێکردەوە.
وک ئەوەی وەزارەتی نەو خەبەرباسی راگەیاندووە، عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی لە بەندەرەکانی باشووری وڵاتەکەیەوە بە کردنەوەی گەرووی هورمز لە رۆژی هەینیدا، دوای ئەوەی لە نیوەی یەکەمی ئەم مانگەدا رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیلی کەشتیوانی دەستیپێکردەوە.
عێراق رێکارەکانی پشکنینی تانکەرەکان کۆتایی پێدەهێنێت، پێشبینی دەکات وردە وردە لە هەناردەکردندا ببوژێتەوە ئەگەر رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام بێت و ژێرخانی ئابووریش بێ زیان بمێنێتەوە.
بەگوێرەی سالم ئەلریکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوت، بەغدا هەنگاوی پێویست دەنێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی بە زووترین کات کەشتیوانی دەریایی ئاسایی بووەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق “رێکارەکانی هەڵبژاردنی تانکەرەکان بۆ بارکردنی نەوتی خاوی عێراق یەکلایی دەکاتەوە.