بەرگرى شارستانى کۆیە بۆ 964:

گەشتیارێک لە سەیرانگاى بۆگد خنکا

دەریا ئەحمەد

کەمێک لەمەوبەر، کەسێک لە ئاوى زێى بچووک لە سنوورى سەیرانگاى بۆگد خنکا کە دەوترێت گەشتیارێکى بەنەتەوە عەرەبە.

گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964 ـی وت،”حاڵەتێکی خنکان لە سەیرانگاکانی بۆگد لە کۆیە هەیە و دەوترێت کەسەکە گەشتیارێکى بەنەتەوە عەرەبە”.

وەک باسى دەکات، جارێ هیچ وردەکارییەکیان لانییە و تیمەکانیان گەیشتوون بۆ گەڕان بەدواى تەرمەکەى داز

نوێکردنەوە لە کاتژمێر 8:17 خولەک

گۆران ئەحمەد وتیشى،”گەشتیارەکە بەنەتەوە عەرەبە و تەمەنى 18 ساڵە و دانیشتووى کەرکوک و لەکاتى مەلەکردن، خنکاوە”.

“تیمەکانمان لە شوێنەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەى شەو داهات گەڕان ئەستەم دەبێت و ئەمشەو سەرقاڵی داڕشتنی پلانی گەڕان دەبین بۆ بەیانی و تیمەکانیش زیاتر دەکەین”، گۆران ئەحمەد واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح