لەسەر رێگای هامڵتۆن
بارهەڵگرێک بە سێ سەرنشینەوە کەوتەناو رووبار و هەر سێکیان بێسەروشوێن بوون
964+
شۆڕش قادری
لەسەر رێگای هامڵتۆن لە دەڤەری سۆران بارهەڵگرێک بە سێ سەرنشینەوە کەوتەناو رووبار و هەر سێ سەرنشینەکە بێسەروشوێن بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13.6.2026 بارهەڵگرێک لە ڕێگای هاملتۆن لە رێگا لایداوە و کەوتووەتە ناو رووباری قەراغ جادەکە.
“بارهەڵگرەکە سێ کەسی تێدابووە و تا ئەم کاتە هەر سێکیان بێسەروشوێنن و گەران بەدوایاندا بەردەوامە”، هاتوچۆی سۆران وادەڵێت.