"فڕین و رەسم گرتنیش"

بۆ ئەوەی گۆیژە نەسووتێت؛ نێرگەلە و خەڵووز قەدەغەیە

964+
دیلان محەمەد- سلێمانى

بۆ پاراستنی شاخەکانی گۆیژە و ئەزمڕ لە ئاگرکەوتنەوە، قایمقامیەتی سلێمانی بڕیاری نوێی دەرکرد و مەفرەزەی ئەمنی بەردەوام لەوێ دەبن بۆ لێپرسینەوە.
فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت بە 964ـی راگەیاند، لەمەودوا ئەم رێنماییانە لەسەر شاخەکانی گۆیژە و ئەزمڕ جێبەجێ دەکرێن:
مانەوەی گەشتیاران دوای کاتژمێر 12:00ـی شەو قەدەغەیە.
ئاگرکردنەوە بە دار و خەڵووز قەدەغەیە (تەنیا بەکارهێنانی غاز ئاساییە).
کێشانی نێرگەلە و تەقاندنی یاری ئاگرین قەدەغەیە.
بەکارهێنانی درۆن (فلایکام) و فڕین بە پەڕەشووت، پێویستی بە مۆڵەتی ئەمنی و ئیدارییە.
قایمقامی سلێمانی هۆشداریش دەدات کە مەفرەزەکان بەردەوام لەوێن و رێگە بە هیچ سەرپێچییەک نادرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح