زیاتر لە سێ تیم سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن
لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەکی سکراب کەوتۆتەوە
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئاگر لە پوش و پەڵاشەوە بۆ کۆگایەکی سکراب چوو و دووکەڵەکەی تا ئاسمان چڕ بۆتەوە، لە مامزاوا بەر لە گەیشتن بە گوندی قۆریتان، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی کۆکردنەوەی ئاسن و پلاستیک (سکراب) کەوتۆتەوە، زیاتر لە سێ تیمی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و تا دێت زیاتر دەبێت.
سەرەتا ئاگرەکە لە پوش و پەڵاشی ناوچەکەدا بووە و پاشان تەشەنەی سەندووە بەرەو کۆگاکە، بەدەر لە تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە، هاوڵاتیان قۆڵیان لێ هەڵماڵیووە و هاوکارن بۆ کپ کردنەوە و کووژاندەوەی ئاگرەکە.
پێداچوونەوەی تێکست: شانیا بێستون