هەواڵەکان

دوا کاروانی حاجیان هاتنەوە نیشتیمان و نرخی زێڕیش هاڕەی کرد

ژووری هەواڵ

زیارەت و حەجتان قبوڵ و بەرەکتان هێنابێتەوە، ئەمڕۆ کۆتا کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن کەسوکاریانەوە پێشوازیان لێکرا.

ئەگەر بەتەمان سبەی پارەی کارەبا بدەن بە ئی-پسولە ئەوە پارەکانتان بخەنەوە گیرفان و لە بەیانییەوە تا چوار رۆژی تر ناتوانن پارە بدەن و چاکسازی لە سیستمەکە دەکرێت.

گەنجێکی بلیمەت و زیرەکی سلێمانی هێشتا خوێندکارە کەچی لە رێگەی ئەپێکەوە خزمەتێکی باش بە ئەو کەسانە دەکات رۆژانە هاتوچۆیان بە پاسە. ئەپەکە ناوی سولی پاسە کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان کردووە و ئەپەکە ورد و درشتی رێگاکانی هاتوچۆی ناو سلێمانی تێدایە.

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا رووی لە دابەزین کردووە و زێڕنگەرێکیش دەڵێت، نرخەکەی جێگیر نییە و دەگۆڕێت.