خەڵکی رۆژهەڵاتە

ئەندازیارێک ئەسکەلە کەوت بەسەریدا و رۆحی کێشا

شڤان عەبدوڵا – دهۆک

لە دەوروبەری کاتژمێر 12:00ی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر باڵەخانەیەکی کۆمەڵگەی کواشی سەر بەقەزای سێمێل، ئەسکەلەیەک بەربووتەوە و بەر سەری ئەندازیارێک کەوت، و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

لەو کاتەدا ئەندازیار و کرێکار کاریان لە باڵەخانەیەکدا کردووە.

ئەندازیارەکە ناوی رەزا محەمەد شوجاعییە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، تەمەنی 54 ساڵە و خێزاندارە، وەک پیشە ئەندازیاری ئاسانسۆر “مەسعەد “ـی باڵەخانە بووە.

کیڤی بامەڕنی، پارێزەری یەکێتی سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی دهۆک بە 964 وت، لەساتی رووداوەکە، تەرمی ئەندازیارەکە  بردرایە پزیشکی دادیی دهۆک و کەسوکاری ئەندازیارەکەشمان ئاگادارکردەوە، کار دەکەین بۆ رادەستکردنەوەی تەرمەکەی.

ئەمە لەکاتێکدایە پێش 20 روژ لەسەر باڵەخانەیەکی تری قەزای سێمێل چوارکرێکار بەهۆی شکانی ئێسکەلەی تاوەرێک گیانیان لە دەستدا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا