مۆندیالی964

سێ یاریزان ئەم مۆندیالە ریکۆردی جیهانی دەشکێنن


ژووری هەواڵ

ئەم مۆندیالە 6 ریکۆردی جیهانی تیا دەشکێت، جا ئەمە کێ دەیکات، بێگومان مێسی و رۆناڵدۆو ئێمپابێ
ریکۆردی یەکەم
گۆڵکاری مێژووی مۆندیال میرۆسڵاڤ کلۆزەیە، خاوەنی 16 گۆڵە، مێسی 13 گۆڵی هەیەو ئێمپابێ 12، بە ئەگەری زۆرەوە ئەم مۆندیالە هەردووکیان ژمارە پێوانەییەکەی کڵۆزە دەشکێنن، ئێمپابێ هێشتا گەنجەو مۆندیالی دیکەی لە پێشە، رەنگە ژمارەکە بگەیەنێتە شوێنێک کەس نەیگرێتەوە.

ریکۆردی دووەم
زۆرترین بردنەوە لە مۆندیال دیسان بە ناوی کڵۆزەی ئەڵمانییەوەیە، 17 بردنەوەی هەیە، مێسی خاوەنی 16 بردنەوەیە، خۆ ئەگەر ئەرژەنتین بەس یاری کۆمەڵەکان بباتەوە، ئەوا مێسی ئەو ریکۆردەش دەشکێنێ.

ریکۆردی سێیەم
مێسی و مارادۆنا هەردووکیان خاوەنی ژمارەی پێوانەیین لە زۆرترین پاسی یەکلاکەرەوە، هەر یەکەیان 8 پاسیان داوە کە گۆڵی پێ دروست بووە، ئەگەر مێسی یەک گۆڵی تر دروست بکات ئەوا ریکۆردەکە دەشکێنێت.

ریکۆردی چوارەم
ئەم ریکۆردەش هەر بە ناوی مێسییەوەیە، تا ئێستا بە شداری 26 یاری مۆندیالی کردووە، جا ئەگەر ئەرژەنتین ئەمساڵ وەزعی باش بێت و بگاتە یارییەکانی کۆتایی، ئەوا کەس ژمارەکەی مێسی پێ ناشکێت.

ریکۆردی پێنجەم
ئەم ریکۆردەیان بە ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆوەیە، لە پێنج مۆندیال یەک لە دوا یەک گۆڵی کردووە، خۆ ئەگەر ئەم مۆندیالە گۆڵ بکات ئەوا تاکە یاریزان دەبێت لە مێژوودا لە شەش مۆندیال گۆڵ دەکات. جا رۆناڵدۆو مێسی و ئۆلچوای مەکسیکی تاکە سێ یاریزانن بەشداری شەش مۆندیال بکەن.

ریکۆردی شەشەم
ئێمپابێ دەرفەتێکی دەگمەنی لەبەردەمدایە، ئەگەر فەرەنسا بگاتە یاریی کۆتایی ئەوا دەبێتە دووەم یاریزان لە مێژوودا بە شداری سێ یاری کۆتایی یەک لە دوا یەک بکات، ئێستا تاکە یاریزان کە ئەم نازناوەی هەیە کافۆی بەرازیلییە.