"پێم خۆشە قیمەتى خۆن بزانین"

حاجییەک: کورد میللەتێکى گەورەیە


ئەحمەد شەمزین- هەولێر

یەکەم کاروانى حاجیان گەیشتنەوە هەولێر و بە گوڵ پێشوازیان لێکرا، مامە حاجییەکیش بە 964ـى وت کە دوعا و نزایان بۆ خاک و خەڵکى کوردستان کردووە.

حاجى کوردۆ جەلال کە دواى بەجێگەیاندنى فەریزەى حەج ئەمڕۆ گەیشتەوە هەولێر، بە 964ـى وت،”تا نەچیتە ئەوێ و تیکەڵى ئەو کەشە رۆحییە نەبیت، نازانیت چ باسە و چ خۆشى و لەزەتێکى تێدایە”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، حاجیان هەموویان دوعایان بۆ خەڵک و خاکى کوردستان کردووە.
بەوتەى ئەو حاجییە، کورد لە دنیادا خۆشەویست و رێزلێگراوە، وەک دەڵێت هەرکە دەمانوت کوردین،”بە ئاماژەى پێکەنین و پیشاندانى خۆشەویشى، هەست و سۆزیان بۆمان دەردەبڕى”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح