غرامەی چەندە و چۆن دەبێتەوە خاوەنی
زانیاری بۆ ئهو کەسانەی كارتی نیشتمانی ون دەکەن
فەرهاد حەسەن
زانیاری بۆ ئهو کەسانەی كارتی نیشتمانی ون دەکەن و چۆنەتی سەرلەنوێ دەرهێنانەوەی ئەم کارتە و هەمانکاتیش چەند غرامهی لێوەردەگیرێت وەکو سزایەکی دارایی، بۆ ئەم مەبەستە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ناودەشت لە ئیدارەی راپەڕین وەڵامی ئەوانەی داوەتەوە.
فەرمانگەکە دەڵێت، ئەو کەسەی کارتەکەی لێ وندەبێت، سهرەتا دهبێ حجزی ئەلكترۆنی بكات دوای مامەڵهی ونبوونی بۆ بكات و سهردانی كهرتی پۆلیسی بهشی وونبوەكان بكات لەوێ نوسراوی بۆ دەكەن و دەبێت ئەو نووسراوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ فەرمانگە، پێویست بەوەش ناکات دووبارە فۆڕمی کارتی نیشتیمانی پڕبکاتەوە.
دەبێت ئەو کەسە لەکاتی ئەو مامەڵەکردنەیدا، كارتی بانكی پێبێت و دڵنیا بێت كە بڕی پێویست پارەی تێدایە.
ئەو سزا داراییانەی وەکو پێبژاردن بۆ ئەو کەسە داندراوە، ئەگەر ونکردنەکەی كارتی نیشتیمانی بۆ یهكهم جار ئەوا پێویستە بڕی 25 هەزار دینار بدات، بەڵ ونکردن بۆ دووەمجار ئەوا بڕی سزاکەی زیاتر دەبێت و پێویستە 50 هەزار دینار بدات، بۆ ئەو کەسانەش کە ونکردنی کارتی نیشتمانیان دەبێتە سێیەمجار، ئەوا پێویستە بڕی 100 هەزار دینار بدات.